2 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا... تەقەکەرەکە هاووڵاتی ئەمریکییە و دوو تۆمەتى ئاڕاستە کراوە

پەیام
بەپێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکانى ئەمریکا، ئەو تەقەکەرەی کە لە میانەى ئێوارەخوانەکەى سەرۆکى ئەمریکا و رۆژنامەنووسانى ئەو وڵاتە تەقەى کرد ناوی "کۆڵ تۆماس ئەلین" ـە و تەمەنی ٣١ ساڵە، خەڵکی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و پێشتر لە هەمان هۆتێل نیشتەجێ بووە. تۆمەتبارەکە چەند جۆرە چەکێکی پێبووە، لەوانە: تفەنگی ڕاو (شۆتگەن)، دەمانچە و چەقۆ. پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە هات کە ناوبراو لە خاڵێکی پشکنیندا تەقەی لە ئەفسەرێکی پاسەوانی نهێنی کردبوو. 

دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی "تروس سۆشیاڵ" وێنەی گومانلێکراوەکەی بڵاوکردەوە و دڵنیایی دا لە تەندروستی ئەو ئەفسەرەی بریندار بووە. 

هەروەها ترەمپ ئاماژەی پێ کرد کە ئەفسەرەکە بەهۆی پۆشینی قەڵغانی گوللەنەبڕ لە مردن ڕزگاری بووە، هەرچەندە لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە و بە چەکێکی بەهێز تەقەی لێکرابوو. 

لە ئێستادا گومانلێکراوەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و ڕووبەڕووی دوو تۆمەتی سەرەکی بووەتەوە، کە بریتین لە بەکارهێنانی چەکی ئاگرین لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا و هێرشکردنە سەر ئەفسەرانی فیدراڵی بە چەکی مەترسیدار. تائێستاش پاڵنەرە سەرەکییەکانی پشت هێرشەکە بە نادیاری ماونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نگی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ نیه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکە پێشتر نیشتەجێى ئەو ئوتێلە بووە کە تەقەى تێدا کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا... تەقەکەرەکە هاووڵاتی ئەمریکییە و دوو تۆمەتى ئاڕاستە کراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکەى ئەمریکا ویستوویەتى بەرپرسانى ئیدارەکەى تڕەمپ بەئامانج بگرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: کەسێک لە ڕووداوی تەقەکردنەکەدا بریندار بووە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ شاندێكمان بۆ پاكستان ناچێت، ئەوەش مانای دەستپێكردنەوەی جەنگ نییە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ پلەكانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: 610 هەزار كەس بەهۆى مەلاریاوە گیانیان لەدەست داوە

سەرەتا