2 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

تەقەکەرەکە پێشتر نیشتەجێى ئەو ئوتێلە بووە کە تەقەى تێدا کرد

پەیام

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر ئاهەنگی نانی ئێوارەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی کار ناکاتە سەر هەڵوێستەکانی بەرانبەر ئێران و ئاماژەی پێ کرد کە پێدەچێت خۆی ئامانجی سەرەکیی هێرشبەرە چەکدارەکە بووبێت، هاوکات فۆکس نیوز لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانى ئەمریکاوە گواستییەوە کە هێرشبەرەکە پێشتر نیشتەجێى ئوتێلەکە بووە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی وردەکاریی ئەو هێرشەی خستە ڕوو کە کرایە سەر ئاهەنگێکی نانی ئێوارە لە یەکێک لە هوتێلەکانی واشنتن. ترەمپ جەختی کردەوە ڕووداوەکە پەیوەندیی بە شەڕی ئێرانەوە نییە، بەڵام سووربوونی خۆی نیشان دا و ڕایگەیاند ئەم جۆرە هێرشانە ناتوانن پاشەکشەی پێ بکەن لە سەرکەوتن لەو شەڕەدا. 

سەبارەت بە وردەکاریی هێرشەکە، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی پێ کرد کە کەسێکی چەکدار بە چەندین چەکی جۆراوجۆر و بە هێلەکی دژە گوللەوە، خاڵێکی پشکنینی لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی پەیامنێرانی کۆشکی سپی بەزاندووە و بەو هۆیەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان بریندار بووە. ترەمپ هێرشبەرەکەی بە "بکوژێکی شاراوە" وەسف کرد و دەڵێت پێدەچێت بە تەنیا کارەکەی ئەنجام دابێت. 

لە کاتی بیستنی دەنگی تەقەکاندا، تیمەکانی پاراستنی سەرۆک بە خێرایی ترەمپ و میلانیای هاوسەریان لە هۆڵەکە بردە دەرەوە. دوای تێپەڕبوونی نزیکەی کاتژمێرێک بەسەر ڕووداوەکەدا، ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ـەوە دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەی پشتڕاست کردەوە و ستایشی کارامەیی و خێرایی دەزگای نهێنی و هێزە ئەمنییەکانی کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نگی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ نیه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکە پێشتر نیشتەجێى ئەو ئوتێلە بووە کە تەقەى تێدا کرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا... تەقەکەرەکە هاووڵاتی ئەمریکییە و دوو تۆمەتى ئاڕاستە کراوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکەى ئەمریکا ویستوویەتى بەرپرسانى ئیدارەکەى تڕەمپ بەئامانج بگرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: کەسێک لە ڕووداوی تەقەکردنەکەدا بریندار بووە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ شاندێكمان بۆ پاكستان ناچێت، ئەوەش مانای دەستپێكردنەوەی جەنگ نییە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ پلەكانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: 610 هەزار كەس بەهۆى مەلاریاوە گیانیان لەدەست داوە

سەرەتا