2 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
عەراقچی لە ئیسلامئابادەوە چووە مۆسکۆ و دەڵێت، ڕاوێژ بە دۆستە ڕووسەکانمان دەکەین
پەیام
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دواى گەڕانەوەى بۆ پاکستان لە ئیسلامئابادەوە بەرەو مۆسکۆ بەڕێکەوت و لە لێدوانێکیشیدا سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ڕووسیا لەبارەی ئایندەی ململانێکان ناوزەد دەکات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "ئێرنا" ئاماژەی پێ کرد، سەردانەکەی بۆ ڕووسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، بە مەبەستی ڕاوێژکردن بووە لەگەڵ "دۆستە ڕووسەکان" دەربارەی گۆڕانکارییەکانی قۆناغی داهاتوو و ڕێکخستنەوەی هاوسەنگییەکان لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی توندی ئاراستەی واشنتن کرد و ڕایگەیاند، سیاسەتەکانی ئەمریکا بوونەتە هۆی دواکەوتنی ئەو دانوستاندنە مۆدێرنانەی کە بڕیار بوو لە ئیسلامئاباد بەڕێوەبچن. ناوبراو جەختی کردەوە گەڕەکانی پێشووی گفتوگۆکان بەهۆی "داواکارییە زیادەکان" ی لایەنی ئەمریکییەوە نەگەیشتوونەتە ئامانجی کۆتایی.
لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گومانی خۆی لەبارەی ڕوونیی ناوەندی بڕیاردان لە ناوخۆی ئێران نیشاندا. ترەمپ پێیوایە ئەو شڵەژانەی لە ناوخۆی ڕژێمدا هەیە، پرۆسەی گەیشتن بە هەر ڕێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان تاران و واشنتن قورستر و ئاڵۆزتر دەکات.
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییانەی تاران لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی جەنگ و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا بە بنبەست گەیشتوون. هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی گەڕەکانی دانوستاندن، نیشانەی قووڵیِ ناکۆکییەکان و سەختیی گەیشتنە بە چارەسەرێکی نزیک لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە