2 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: له پهیوهندی بهردهوامم بۆ كۆتایی هێنان به جهنگی سهر ئۆكرانیا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند پەیوەندییە بەردەوامەکانی لەگەڵ پوتین و زیلینسکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا درێژەی هەیە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"، دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین. کاتێکیش پرسیاری لێکرا دەربارەی کاتی دواین پەیوەندییان، ترەمپ وتی: "نامەوێت ئەو کاتە ئاشکرا بکەم، بەڵام لە ڕاستیدا من خەریکی دانوستانم لەگەڵیدا. "
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە هاوتەریب لەگەڵ مۆسکۆ، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤلادیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆكرانیاش بەردەوامە. ترەمپ هیوای خواست کە هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بگەنە ئەنجام و ڕایگەیاند: "ئێمە کار لەسەر دۆخی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەکەین و هیوادارم بتوانین چارەسەری بکەین.
" ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی لە هەفتەکانی ڕابردوودا زنجیرەیەک دیداری باڵای بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی ئەنجام داوە؛ لەوانە دیداری ترەمپ و پوتین لە لوتکەی "ئەنکۆریج" لە ئالاسکا لە ناوەڕاستی ئابی ٢٠٢٥، هەروەها میوانداریکردنی زیلینسکی و سەرکردە ئەورووپییەکان لە واشنتۆن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە