1 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

ئێران پێشنیازێکى لە ڕێگەى پاکستانەوە ئاڕاستەى ئەمریکا کردووە

پەیام
ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە پێشنیازێکی نوێی پێشکەشی ئەمریکا کردووە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە جەنگ، لە بەرانبەر دواخستنی دانوستانە ئەتۆمییەکان و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی. 
بەپێی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، پێشنیازەکەی تاران جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرەتا گەرووی هورمز بکرێتەوە و گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر بەندەرە ئێرانییەکان هەڵبگیرێت، لە بەرانبەردا پرسی دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ قۆناغێکی تری داهاتوو دوابخرێت. 
هاوکات چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە لە "ژووری ئۆپەراسیۆنەکان" لەگەڵ تیمی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کۆببێتەوە. ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی چەقبەستوویی دانوستانەکان و دیاریکردنی هەنگاوەکانی داهاتووە لەم جەنگەدا. 
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە جەختی لەوە کردەوە کە جەنگی ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت و ئەمریکا تێیدا سەرکەوتوو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران پێشنیازێکى لە ڕێگەى پاکستانەوە ئاڕاستەى ئەمریکا کردووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی بۆ عومان گەڕایەوە پاكستان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەست بەدادگاییكردنی بەرپرسانی ڕژێمی پێشووى سووریا کرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی تایمز: زیاتر لە 600 كەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز لە ژێر هیچ بارودۆخێكدا ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران کەسێکى بە تۆمەتى ئەندامبوون لە گرووپی چەکدار له‌سێداره‌ دا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ شەش گوندی باشووری لوبنان دەرکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە شارێكی توركیای هەژاند

سەرەتا