2 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
بومهلهرزهیهك كهناراوهكانی یابانی ههژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦. ٢ پلە ناوچەکانی باکووری ژاپۆنی هەژاند، بێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی لێ بکەوێتەوە، هاوکات ئاژانسی کەشناسیی وڵاتەکەش هیچ هۆشدارییەکی سەبارەت بە ڕوودانی تسۆنامی ڕانەگەیاندووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦. ٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر بەشێک لە ناوچەکانی باکووری ژاپۆنی هەژاند. بەپێی زانیارییەکانی دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا، چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٨١ کیلۆمەتر و لە دووریی ١٨ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی "سارابیتسۆ" لە دوورگەی هۆکایدۆ بووە.
هەرچەندە بوومەلەرزەکە بەهێز بووە، بەڵام ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن دڵنیایی داوە کە مەترسیی دروستبوونی شەپۆلەکانی تسۆنامی لە ئارادا نییە. هەروەها تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی سەبارەت بە کەوتنەوەی بریندار یان زیانی دارایی گەورە لە ناوچە بەرکەوتووەکان بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم چالاکیە جیۆلۆجییە لە کاتێکدایە کە دووشەممەی ڕابردووش بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٧. ٧ پلە لە کەناراوەکانی باکووری ژاپۆنی دابوو، کە بۆ ماوەیەکی کورت هۆشداریی تسۆنامی و ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەی وێرانکەری لێکەوتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە