2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ئاکسیۆس: تڕهمپ بۆ دهست پێ كردنهوهی جهنگ هان دهدرێت
پهیام
ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لە نێوان بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران یان چاوەڕوانیکردنی ئەنجامی فشارە ئابوورییەکاندا دوودڵە و ڕاوێژکارە باڵاکانیشی پەرەپێدانی گەمارۆکان بە باشتر دەزانن.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، واشنتن نیگەرانە لەوەی بکەوێتە ناو دوو ڕیانێكهوه کە نە جەنگی تێدابێت و نە ڕێککەوتن. هاوکات یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی ترەمپ ئاماژەی بهوه کردووە کە سەرۆک هەست بە بێزاری دەکات، بەڵام بە واقیعییانە مامەڵە دەکات و نایەوێت هێز بەکاربهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاشەکشە ناکات.
بە وتەی ئەو ڕاوێژکارە، سەرکردایەتیی ئێران تەنیا لە فشاری سەربازی تێدەگات. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی ڕاوێژکارە باڵاکانی ترەمپ پێیان باشە پێش پەنابردن بۆ بژاردەی بۆردومان، گەمارۆکان توندتر بکرێن و سزای زیاتر بسەپێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە، ترەمپ لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی توندڕەوی دەرەوەی ئیدارەکەی لە ڕاوێژدایە کە هانی دەدەن بۆ ئەنجامدانی کردەی سەربازی، بە مەبەستی شکاندنی ئەو چەقبەستووییەی ئێستا لە نێوان هەردوو وڵاتدا دروست بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە