1 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
سی ئێن ئێن: كشانهوهی ئهمریكا له دانوستانهكان و دهستپێكردنهوهی جهنگ له ئارادایه
پهیام
تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە دانوستانەکان و گەڕانەوە بۆ بژاردەی جەنگ بە کراوەیی ماوەتەوە، هاوکات نێوەندگیرەکان فشارەکانیان چڕکردووەتەوە و چەند ڕۆژی داهاتووش بە چارەنووسساز بۆ ڕێککەوتن دادەنرێت.
تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد، پرۆسەی دانوستانەکان گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار. لە ئێستادا نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان فشارێکی زۆر دەخەنە سەر هەردوولا بۆ گەیشتن بە ئەنجام، چونکە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوو وەک وێستگەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ ئایندەی گفتوگۆکان تەماشا دەکرێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەدەن، ئەگەرچی هەوڵەکان بەردەوامن، بەڵام هێشتا ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان و کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئارادایە؛ ئەمەش بەو مانایەیە کە بژاردەی گەڕانەوە بۆ ناو جەنگ وەک ئەگەرێکی بەهێز و کراوە لەبەردەم لایەنەکاندا ماوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە