2 کاتژمێر پێش ئێستا 126 جار خوێنراوەتەوە

بەریتانیا قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

پەیام

حکوومەتی بەریتانیا بڕیاری دا بە مەبەستی پاراستنی منداڵان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی سۆشیال میدیا، بەکارهێنانی بۆ مێرمنداڵانی خوار تەمەن ١٦ ساڵ سنووردار بکات و پابەندییەکی یاساییی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەربکات. 
ئۆلیڤیا بەیلی، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا ڕایگەیاند، حکوومەت ڕێکاری نوێ بۆ سنووردارکردنی سۆشیاڵ میدیا بۆ تەمەنی خوار ١٦ ساڵ دەگرێتە بەر. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە بەبێ گوێدانە ئەنجامی ئەو ڕاوێژکارییانەی ئێستا دەربارەی زیانەکانی سۆشیاڵ میدیا بەڕێوە دەچن، جێبەجێ دەکرێت. 
ئەم بڕیارەی حکوومەت دوای فشارێکی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی لۆردان هات، کە بە سەرۆکایەتی لۆرد ناش، چوار جار دەنگیان لە بەرژەوەندیی سەپاندنی ئەم قەدەغەیە دا بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناچار بە قبووڵکردنی بکەن. 
وەزیری پەروەردە لە بەردەم پەرلەمانتاراندا جەختی کردەوە حکوومەت بە وردی گوێی لە نیگەرانییەکان گرتووە و چیتر پرسیارەکە ئەوە نییە ئایا ئەو کارە دەکەن یان نا، بەڵکوو پرسیارەکە لەسەر چۆنیەتیی جێبەجێکردنەکەیە. هەروەها ڕوونی کردەوە کە پابەندییەکی یاسایی دەخرێتە سەر شانی وەزیری پەیوەندیدار بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی پرۆسەی ڕاوێژکاری، ڕێکارەکان بگرێتە بەر. 
بەیلی لە کۆتاییی قسەکانیدا ئاماژەی پێ کرد کە ئەم بڕیارە ڕێزگرتنە لەو هەزاران دایک و باوک و منداڵەی داوای گۆڕانکارییان کردووە و جەختی کردەوە دۆخی ئێستای بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لەلایەن منداڵانەوە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای مەکسیک جێگرەوەی مەترسیدارترین سەرکردەی باندە تاوانکارییەکانی دەستگیر کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا.. دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌یه‌كدا كێشایان و ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ لوتكه‌ی ساڵانه‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: پێناچێت تڕه‌مپ پێشنیازه‌كه‌ی ئێران په‌سه‌ند بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌ناراوه‌كانی یابانی هه‌ژاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامم بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی سه‌ر ئۆكرانیا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی لە ئیسلامئابادەوە چووە مۆسکۆ و دەڵێت، ڕاوێژ بە دۆستە ڕووسەکانمان دەکەین

سەرەتا