1 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: هەتا ئەو کاتەی ڕێککەوتن دەکرێت، گەمارۆی دەریایی ئێران بەردەوام دەبێت
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پڕۆژەی ناوەکی ئێران ڕایگەیاند، هەتا ئەو کاتەی ڕێککەوتن دەکرێت، گەمارۆی دەریایی ئێران بەردەوام دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پلاتفۆڕمی هەواڵی ئاکسیۆس، لەبارەی دۆخی نێوان وڵاتەکەی و ئێران زانیاری دا. ڕایگەیاند ئەوان دوایین پێشنیازی ئێران لەبارەی "سەرەتا کردنەوەی گەرووی هورمز و دواتر ڕێککەوتننامەی ناوەکی باس بکرێت"، لایەن پەسەندکراو نەبووە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند کە گەمارۆی دەریایی وڵاتەکەی درێژەی دەبێت، وتی: "ئێرانییەکان دەیانەوێ بگەن بە ڕێککەوتنێک. ئەوان نایانەوێ من درێژە بە گەمارۆکە بدەن. من نامەوێ ئەو بڕیارە هەڵوەشێنمەوە. چونکە ئەوان نابێ دەستیان بە چەکی ناوەکی ڕابگات".
ترەمپ وتیشی، هەتا ئەو کاتەی لەبارەی چەکی ناوەکییەوە ڕێککەوتن دەکرێت، گەمارۆی دەریایی ئێران بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند کە گەمارۆی دەریایی ئێران زیاتر لە بۆردومانەکان کاریگەرییان هەبووە و وتی: "ئەوان وەک بەرازێک خنکاون. دۆخەکە بۆ ئەوان زۆر خراپتریش دەبێت. ئەوان ناتوانن دەستیان بە چەکی ناوەکی ڕابگات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە