1 کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ڕووسیا به‌ ته‌له‌فوون له‌باره‌ی جه‌نگی ئێران و ئۆكرانیاوه‌ قسه‌یان كرد

په‌یام
ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین یوری ئۆشاکۆڤ ڕایگەیاند، لە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گفتوگۆی کرد. 
یوری ئۆشاکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند پەیوەندییەکە لەسەر خواستی ڕووسیا بووە. بە پێی قسەکانی ئۆشاکۆڤ، پووتین پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی ئەمریکا بەرانبەر بە هەوڵی پەلاماردانەکەی دەربڕیوە و ڕایگەیاند، "سەرۆکی ڕووسیا ئەو کردەوەیەی بە تووندی ئیدانە کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەکارهێنانی تووندوتیژی بۆ ئامانجی سیاسی، قبوڵنەکراوە". 
ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین یوری ئۆشاکۆڤ ڕایگەیاند هەردوو سەرۆک، لەبارەی دۆخی ئێران و کەنداو قسەیان کردووە و وتی: "پووتین لەو باوەرەدایە کە بڕیاری ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست درووستە. ئەوە دەرفەتێکە بۆ دانوستان و یارمەتیدەری سەقامگیرییە لە ناوچەکە.
 پووتین ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل پەنا بەرنەبەر هێرشێکی دیکەی سەربازیی لە ناوچەکە، لێکەوتەیەکی خراپ و تێکدەرانەی دەبێت و ئەوە نەک تەنیا بۆ ئێران بەڵکو بۆ سەر دراوسێکان و هەموو جیهانیش. بە دڵنیاییەوە بژاردەی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران قبوڵنەکراوە و بە مەترسی دەزانرێت". 
بە وتەی ئەو ڕاوێژکارەی کۆشکی کرملین، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، پرسی ئۆکراینا بووە و لەم بارەیەوە پووتین لەبارەی دۆخەکە زانیاری تەواوی بە سەرۆکی ئەمریکا داوە و لەبەرانبەردا ترەمپ ڕاگەیاندووە کە کۆتایی هاتن بە جەنگی ئۆکراینا نزیکە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ڕووسیا به‌ ته‌له‌فوون له‌باره‌ی جه‌نگی ئێران و ئۆكرانیاوه‌ قسه‌یان كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆكان به‌ باشترین ڕێگا ده‌زانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاکسیۆس: تڕه‌مپ بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی جه‌نگ هان ده‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ دانوستانه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای مەکسیک جێگرەوەی مەترسیدارترین سەرکردەی باندە تاوانکارییەکانی دەستگیر کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا.. دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌یه‌كدا كێشایان و ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ لوتكه‌ی ساڵانه‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه‌

سەرەتا