1 کاتژمێر پێش ئێستا
152 جار خوێنراوەتەوە
كەسوكاری منداڵەکان لە گەلی عەلی بەگ چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی جگەرگۆشەكانیان
پەیام
دوو ڕۆژە گەڕان بە دوای تەرمی ئەو سێ منداڵەی بە ئۆتۆمبێلێكەوە كەوتنە نێو ڕووباری گەلی عەلی بەگ بەردەوامە و خەڵكێكی زۆری ناوچە جیاوازەكان لە كەناری ڕووبارەكە بۆ دەڕینی هاوخەمی سەردانی كەسوكارەكەیان دەكەن.
كەسوكاری منداڵەكان لە كەناری ڕووباری گەلی عەلی بەگ چاوەڕوانی بیستنی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی منداڵەكانن بۆ ئەوەی هیچ نەبێت بەشێك لە خەمەكانیان بڕەوێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە