2 رۆژ پێش ئێستا
202 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستیی هەڵەبجە: ستەم و جیاوازی لە كەرتی تەندروستیی پارێزگاكە دەكرێت
پەیام
بەڕێوەبەرى تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت ستەم و جیاوازی لە كەرتی تەندروستیی پارێزگاكەیان دەكرێت.
دەرچووانی بەشە پزیشكییەكانی پارێزگای هەڵەبجەش لە جیاوازی لە دامەزراندن لەنێوان شارەكاندا نیگەرانن، لە كاتێكدا بە نووسراوێك و فەرمانێكی نهێنی 23 پەرستاری دەرچووی زانكۆیەكی كەرتی تایبەت بۆ دهۆك دامەزراوە، حكومەت ماوەی شەش ساڵە بە بیانووی ڕاگرتنی دامەزراندن، دامەزراندنی 30 پەرستار بۆ تەندروستی شارەكە ڕەت دەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە