2 رۆژ پێش ئێستا
215 جار خوێنراوەتەوە
زاخۆ.. سێ ئەندامی خێزانێك لە گۆمێكی ئاوی كۆمپانیایەكی نەوتدا خنكان
پەیام
ئەمڕۆ، یەكشەممە، لە گوندی (كوڵی) سەر بە ناحیەی باتێل لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگاى دهۆک سێ كەس كەوتنە نێو گۆمێكەوە و خنكان.
بە پێی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی زاخۆ لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە: لە كاتژمێر سێ و 15 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە خنكانی سێ كەسی بە ڕەچەڵەك عەرەب لە گۆمێكی ئاوی كۆمپانیایەكی نەوت و گازەوە ئاگادار كرانەوە و پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە لە كاتژمێر چوار و 10 خولەك تەرمی هەر سێ كەسەكەیان لە ئاوەكە دەرهێنا.
بە پێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە وا بووە كە سەرەتا منداڵێكی خێزانە عەرەبەكە كەوتووەتە نێو گۆمەكەوە، پاشان باوكی بۆ ڕزگاركردنی چووە بە دوایدا، دواتریش مامی منداڵەكە هەوڵی بۆ ڕزگاركردنی برا و برازاكەی چووەتە نێو گۆمەكەوە، بەڵام هەر سێكیان خنكاون.
ئەمەو كەسەكان ناویان (ت. ن. ع) كوڕ تەمەن هەشت ساڵ، (ن. ع. م) 40 ساڵ باوك و (م. ع. م) 25 ساڵ مام و دوای دەرهێنانیان ڕەوانەی پزیشكیی دادیی زاخۆ كران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە