پێش 2 هەفتە 103 جار خوێنراوەتەوە

عەدنان فەیحان: یاسای نەوت و غاز و حەشدی شەعبی لە كارە لەپێشینەكانی پەرلەمانە

پەیام

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دەركردنی هەر دوو یاسای نەوت و غاز و حەشدی شەعبی لە كارە لەپێشینەكانی پەرلەمان دەبن.

عەدنان فەیحان، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: ژمارەیەك یاسای گرنگ لەسەر مێزی پەرلەمانن، هەر دوو یاسای نەوت و غاز و یاسای حەشدی شەعبییش لە كارە لەپێشینەكانی ئەم خولەی ئەنجوومەن دەبن. 

فەیحان ڕوونیشی كردەوە "لیژنەكان دەستیان بە ئامادەكردنی پاكێجێكی یاسایی كردووە و بەشێكیان بۆ خوێندنەوەی یەكەم خراونەتە ڕوو". وتیشی: یاساكانی دیكە بە پێی پلەی گرنگییان بە شێوەیەكی پلەبەندی دەخرێنە نێو خشتەی كارەوە.

فەیحان جەختیشی كردەوە "ژمارەیەك یاسای گرنگ هەن كە لە كارە لەپێشینەكانی هێزە سیاسییەكان و حكومەت دەبن بۆ خستنە نێو خشتەی كاری ئەنجومەنی نوێنەران، لەوانەش یاسای نەوت و غاز و یاسای حەشدی شەعبی كە وەك دوو تەوەری سەرەكی دیاریكراون".

ئەمەو عێراق لە دوای ساڵی 2003ـەوە نەبووەتە خاوەنی یاسای نەوت و غازی سروشتی و لەو كاتەوە چوار ڕەشنووسی یاسای نەوت و غاز گفتوگۆیان لەسەر كراوە بێ ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر بكرێت و پەسەند بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

سەرەتا