2 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
سێ كهشتی نهوتههڵگر گهرووی هورمزیان تێپهڕاند
پهیام
سێ کاتژمێری ڕابردوو، سێ نەوتهەڵگری زەبەلاح بە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە گەرووی هورمز پەڕینەوە، کە دووانیان دوای دوو مانگ چاوەڕوانی گەشتیان کردووە.
داتاکانی باری کەشتیوانی لە گرووپی بۆرسەکانی لەندەن و کۆمپانیای "کێپلەر" ئاشکرایان کردووە کە دوو نەوتهەڵگری زەبەلاحی چینی، دوای زیاتر لە دوو مانگ چاوەڕوانیکردن لە کەنداو، ڕۆژی چوارشەممە بە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە گەرووی هورمز چوونەتە دەرەوە.
هاوکات هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، دوو ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاوی بەسرەی عێراقی بارکراوە لەسەر نەوتهەڵگری زەبەلاحی "یوان قوی یانگ" کە ئاڵای چینی هەڵگرتووە؛ ئەمەش لە ٢٧ی شوباتدا بووە، واتە تەنیا یەک ڕۆژ پێش دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.
ههروهها كهشتییهكی دیكه به دوو ملیۆن بهرمیل نهوتی كوهیتهوه گهرووی هورمزی تێپهڕاند، كه ئاڵای كۆریای باشووری لهسهر بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە