2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسێکى دیکەى ئیدارەکەى تڕەمپ بەهۆى جەنگی سەر ئێرانەوە دەستى لەکار کێشایەوە
پەیام
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، ئەمارێلیس فۆکس کینیدی، بەرپرسی باڵای هەواڵگری لە ئیدارەی تڕەمپ، بەهۆی ناکۆکی لەسەر پرسی دەستێوەردانی سەربازیی وڵاتەکەی لە ئێران، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
ڕۆژنامەکە لە زاری پێنج سەرچاوەی ئاگادارەوە پشتڕاستی کردووەتەوە کینیدی، کە هاوپەیمانێکی نزیکی تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانییە، لەم هەفتەیەدا دەستى لەکارەکەى کێشاوەتەوە و. یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی پێ کردووە کە بڕیارەکەی بەشێکی بەهۆی ناڕەزایەتی بووە بەرانبەر بە سیاسەت و تێوەگلانی سەربازیی سەرۆک دۆناڵد تڕەمپ لە شەڕی ئێراندا.
کینیدی کە هاوسەری کوڕی ڕۆبێرت کینیدی جونیور، وەزیری تەندروستی ئەمریکایە، لە ٨ی ئایاردا لە ڕێگەی نامەیەکی ئەلیکترۆنییەوە هاوکارەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەتدا. ناوبراو لە نامەکەیدا نووسیویەتی: "دایکایەتی گەورەترین دیاری خودایە، دوای دوو ساڵ کارکردن لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و ساڵێک خزمەت لەم ئیدارە ناوازەیەدا، ئێستا کاتی ئەوەیە دڵنیابمەوە لەوەی خێزانەکەم هەموو گرنگیپێدانێکی پێویست بەدەستدەهێنێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە