2 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
كۆمهڵ و پارتی كۆبوونهوه و پرسی دووبارهكردنهوهی ههڵبژاردن تاوتوێ كرا
پهیام
شاندێکى باڵاى کۆمەڵى دادگەرى لە هاوینەهەوارى پیرمام سەردانى پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد و دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنیان تاووتوێکرد.
شاندى باڵاى کۆمەڵى دادگەرى کە پێکهاتبوون لە عەبدولستار مەجید، محەمەد حەکیم، ڕێبوار حەمەد، ئەنوەر سەنگاوى و ئیدریس سادق ئەندامانى مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵى دادگەرى لە هەولێر سەردانى مەکتەبی سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد و لەلایەن فازڵ میرانى بەرپرسی دەستەى کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، سیداد بارزانى و مەحموود محەمەد ئەندامى دەستەى کارگێڕیى مەکتەبی سیاسی و کەمال کەرکووکى ئەندامى مەکتەبی سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان قسەى لەسەر کرا و کۆمەڵى دادکەرى جەختى لە دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن بە شێوەیەکى بێگەرد و دور لە دەستتێوەردان کردەوە.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولا و قسە و باسیان لەبارەوە کرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە