2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئهگهری ههیه وهزیری دهرهوهی سهردانی نیویۆرك بكات
پهیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاندووه، ئهگهری ههیه عەباس عەراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران سهردانێك بۆ نیویۆرک بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئهنجام بدات، هاوکات موجتەبا خامنەیی باس لە تۆمارکردنی داستانێکی مێژوویی لەلایەن گەلەکەیەوە بەرانبەر دوو سوپای تیرۆریستی دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی (ئیسنا) ی ڕاگەیاندووە، ئەگەری هەیە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکدا سەردانی شاری نیویۆرک بکات کە لەلایەن وڵاتی چینەوە دەستپێشخەری بۆ کراوە. ئەم بانگهێشتە لە چوارچێوەی ماوهی سەرۆکایەتیی چین دێت بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە بڕیارە تێیدا وەزیرانی دەرەوە پرسی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێ بکەن.
لە لایەکی دیکەوە، موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، گەلی ئێران بە خۆڕاگرییە بێوێنەکەی توانیویەتی داستانێکی گەورە بەرانبەر بە دوو سوپای تیرۆریستیی جیهانی تۆمار بکات. ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم خۆڕاگرییەی گەل، بەرپرسیارێتیی سەرشانی بەرپرسان لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا قورستر دەکات.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئێستادا وڵات شاهیدی هاودەنگییەکی بەهێزە لە نێوان دامەزراوەکان و هاووڵاتییاندا. ئەم یەکڕیزییەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ورەی گشتی، چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی خەڵک دێتە ئاراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە