2 کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز مەترسیی قەیرانێكی ئابووری هاوشێوەی 2008 هەیە

پەیام 

بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز مەترسی دروستكردنی قەیرانێكی ئابووریی جیهانی هاوشێوەی ساڵی 2008ی لێدەكرێت، بەشێوەیەک نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برینت بۆ 130 دۆلار بەرزببێتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ ڕایگەیاند، قەیرانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پاشكەوتی یۆرانیۆم و گەرووی هورمز، لێكەوتەی مەترسیداری ئابووری لێدەكەوێتەوە و ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر نرخەكانی نەوت دروست كردووە و هەڕەشەی پاشەكشەیەكی گەورە دەكەن كە هاوشێوەی قەیرانی دارایی ساڵی 2008 بێت.

لەم چوارچێوەیەدا، گرووپی "ڕاپیدان" بۆ وزە، هۆشداری دەدات كە ئەگەر ئاڵۆزییەكان بەردەوام بن، ڕەنگە نرخی خاوی برێنت بگاتە 130 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمەش مەترسییە ئابوورییەكان بۆ ئاستێكی بێپێشینە بەرز دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز مەترسیی قەیرانێكی ئابووری هاوشێوەی 2008 هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە عێراق جەژنانە دەدرێت و لە هەرێم هەموو ساڵێک یەک دوو مووچە دەخورێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 974 هەزار دینارە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 105 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگی ئێران پێگەی "یوانی چینی" لە بازاڕی نەوتدا بەهێزتر دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا