22/05/2026 880 جار خوێنراوەتەوە

لە عێراق جەژنانە دەدرێت و لە هەرێم هەموو ساڵێک یەک دوو مووچە دەخورێت

پەیام 

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، باسم محەممەد خزەیر، وەزیرەكەی بڕیاری داوە بە خەرجكردنی 100 هەزار دینار وەك "جەژنانە" بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوت، بڕیارەكە فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست و تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە كە بە شێوازی "كرێی رۆژانە" لە میلاكی وەزارەتەكەدا كار دەكەن.

بڕە پارەكەش وەك هاوكاری و "جەژنانە" لەلایەن وەزارەتەكەو دەستخۆشییە بۆ كارمەندانی كەرتی نەوت و پیرۆزبایییەكە بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.

لە هەرێمى کوردستانیش فەرمانبەران نەک جەژنانە وەرناگرن، ماوەى 11 ساڵە کەمترین مووچەیان لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا وەرگرتووە، ئەمە جگەلەوەى هەموو فەرمانبەرێک لەماوەى ئەو 11 ساڵەدا 18 مووچەى تەواوى پێنەدراوە و ٤٤ ى دیکەشى بە لێبڕینەوە پێدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی مووچە ڕاده‌ستی حکومەتی فیدراڵ کرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی هه‌ر چوار جۆره‌كه‌ی به‌نزین دیاری كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی: پاڵاوگە گەورەکان نرخی به‌نزین دیاری دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هەولێر نرخی بەنزین کرایە ٨٥٠ دینار و لە سلێمانیش بە هەمان نرخی خۆیەتى و دانەبەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا