1 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. دواى 21 ساڵ لە تاوانێکى کوشتن بکوژەکە دەستگیرکرا
پەیام
هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای بابل دەستگیركردنی تۆمەتبارێكیان ڕاگەیاند كە 21 ساڵ لەمەوبەر تاوانێكی كوشتنی ئەنجام دابوو، تۆمەتبارەكە دوای ئەوەی چەندین ساڵ خۆی شاردبووەوە، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری بەغداد دەستگیر كرا.
دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دوای ئەوە هات، كە دەركەوت ئەو بەڵگەنامانەی بۆ سەلماندنی مردنی پێشكەشی كردبوون، هەموویان ساختە بوون و بۆ ڕاكردن لە سزای یاسایی بەكاری هێناون.
تۆمەتبارەكە لە ساڵی 2005دا بەهۆی كێشەی خێزانییەوە هاوسەری براكەی خۆی لە ناوچەی سەدی هیندییە كوشتووە و لە ساڵی 2019دا بەهۆی زانیاری ساختەوە كە لە فەرمانگەی تەندروستی فەللوجە دەرچوو بوو، گوایە گیانی لەدەست داوە دۆسییەكەی داخرابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە