2 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

رۆیتەرز: هێشتا ئێران سوورە لەسەر وەرگرتنی باج لە تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا


تەلەفزیۆنی ئێران گەڕاندنەوەی پێنج کەشتی لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند، هاوکات عومان پێشنیازێکی بۆ بەڕێوەبردنی گەرووەکە خستووەتەڕوو، بەڵام تاران سوورە لەسەر وەرگرتنی باجی تێپەڕین بە گەرووەکەدا. 

بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش کەشتی هەوڵیان داوە لە ڕێڕەوێکی نائارام و دیارینەکراوەوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببن. بەڵام لە ئەنجامدا کەشتییەکیان تووشی پێکان بووەتەوە و، کەشتییەکانی دیکە کە پێنج دانەبوون لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ناچار بە گەڕانەوە کراون. میدیاکە جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا ڕێڕەوە دیاریکراوەکان بۆ هاتوچۆ سەلامەتن و ڕێڕەوەکانی دیکە ناگەنە هیچ مەبەستێک. 

هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری داتاکانی چاودێریکردنی هاتوچۆی دەریاییەوە بڵاوی کردەوە، لە ماوەی کۆتایی هەفتەدا ڕۆژانە کەمتر لە ١٠ کەشتیی بارهەڵگر بەو گەرووە ستراتیژییەدا تێپەڕیون و بەپێی داتا تۆمارکراوەکان هاتووچۆی کەشتیوانی بە تەواوی کەمی کردووە. 

لەگەڵ ئەوەشدا تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوە ئەمریکییەکانەوە گواستییەوە کە عومان پێشنیازی دروستکردنی میکانیزمێکی بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکانی گەرووی هورمز کردووە، بەڵام ئێران هێشتا پێداگرە لەسەر سەپاندنی باج و بەدەستهێنانی دەستکەوتی ئابووری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆیتەرز: هێشتا ئێران سوورە لەسەر وەرگرتنی باج لە تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 97 دۆلارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەنزینە هەرزانەکە لە هەولێر کەمە و سلێمانى و هەڵەبجەش پابەند نەبوون بە دابەزاندنى نرخ

سەرەتا