2 کاتژمێر پێش ئێستا
260 جار خوێنراوەتەوە
لە مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە
پەیام
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، 3 كرێكار كە خەڵكی قەزای حاجیاوان، لە كاتی كاركردنیاندا لە ناحیەی بنگرد، هەورە بروسكە لێی دان و بەو هۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەست دا.
دوابەدوای ڕووداوەكە كرێكارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیە كران، دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانە یەكێكان كە تەمەنی 16 ساڵە و ناوی هیوا محەممەدە، بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەست دا و ئەوی دیكەشیان كە 30 ساڵە، تەندروستی جێگیرە و چارەسەری بۆ كراوە.
لە نێوەڕاستی مانگی ڕابردووشدا ڕووداوێكی دیكەی هەورە بروسكە هەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕوویدا و بەهۆیەوە كوڕ و باوكێك گیانیان لەدەست دا.
هەر لە مانگى ڕابردوودا لە گوندی هەنارانی خواروو لە نزیك هەواری شار لە سلێمانی، پیاوێكی تەمەن 43 ساڵ بە ناوی خەسرەو ئەنوەر، بە هەورەبرووسكە گیانی لەدەست دا، واتە لە ماوەى مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە