2 کاتژمێر پێش ئێستا
186 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت
پەیام
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ له كۆڕبه‌ندی دێڵفی له سلێمانی رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له كوردستان ئه‌وه‌یه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی پارتی توانای ئه‌وه‌یان نییه له واقعی نوێ تێبگه‌ن."
وتیشی "پێویسته هه‌موو كه‌سێك له‌مه تێبگات هیچ حكومه‌تێك له هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته‌كایه‌وه وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت، هیچ كه‌سێكیش نایه‌وێت ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه پێشتر هه‌بوو وه‌كو ئێستا بمێنێته‌وه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ده‌مانه‌وێت حكومه‌تی نوێ له هاوبه‌شی تێبگات، له به‌غدا تێبگات، له دۆخی ئه‌منی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێبگات."
تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "چه‌ندیجار پیشنیاركراوه ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌كراوه."
کۆڕبەندى دێڵفی تایبەتە بە تاوتوێکردنی ئایندەی ئابووری و پرسی وزە و ئاڵنگارییە سیاسییەکانی ناوچەکە، سبەینێش کارەکانی بەردەوام دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە