1 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
ئێران نزیکەى دوو ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز وەردەگرێت
پەیام
ئێران بۆ تێپەڕبوونی هەر كەشتییەك لە گەرووی هورمز بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار تا دوو ملیۆن دۆلار وەك تێچووی پاراستن و خزمەتگوزاری وەردەگرێت.
موحسین زەنگەنە، ئەندامی لیژنەی بودجە لە پەرلەمانی ئێران لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی "فارس"ی وڵاتەكەی ڕایگەیاند: ئەو كەشتییانەی مۆڵەتی تێپەڕین لە تاران وەردەگرن، دەبێت یەك ملیۆن و نیو بۆ دوو ملیۆن دۆلار بدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد ئەم داهاتانە دەچێتە نێو گەنجینەی دەوڵەت و هەندێكجار لە بری پارەی كاش، كاڵا و خزمەتگوزاری لە كۆمپانیاكانی كەشتیوانی وەردەگیرێن.
هەر چەندە ئەم هەنگاوەی ئێران لەگەڵ یاسا كارپێكراوە نێودەوڵەتییەكانی دەریاوانی ناكۆكە، بەڵام بەرپرسانی ئێران سوورن لەسەر ئەوەی ئەمە مافێكی ڕەوای وڵاتەكەیانە.
پێشتر ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، ئێران خزمەتگوزاریی دەریاوانی و ئەمنی پێشكەش دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش تێچووی دیارییكراو لە كەشتییە سوودمەندەكان وەردەگرێت.
بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا زیاتر لە 300 كەشتیی بیانی زانیارییەكانیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی تێپەڕینی ئارام لە گەرووەكە ڕادەستی ئێران كردووە و ڕۆژانە مۆڵەت بە چەند كەشتییەك دەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە