06/06/2026 272 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

پەیام

ڕێبەری زیندانییكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە یەكێتیی نەتەوەیی كورد ئامانجێك نییە بە تەنیا لایەنێكی سیاسی بێتە دی. وتیشی: ئەمڕۆ ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت.

لە وتەیەكیدا بۆ 24هەمین جڤاتی گشتی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (كەنەكە)، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانییكراوی پەكەكە ڕایگەیاند: یەكێتی نەتەوەیی كورد ئامانجێكی وەها نییە كە پارتێك، یان لایەنێكی سیاسی بەتەنیا بیهێنێتە دی، بەڵكوو ئەم یەكێتییە تەنیا دەتوانرێت بە هەوڵی هاوبەشی هەموو هێزەكان، ڕۆشنبیران، ژنان، گەنجان و دینامیكە جڤاكییەكانی كورد بونیاد بنرێت.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا ئۆجەلان ڕایشیگەیاند: هەر گفتوگۆیەك سەبارەت بە داهاتوو و یەكێتی نەتەوەیی، مافە دیموكراتییەكان و ئیرادەی هاوبەشی گەلی كورد بكرێت، پێگەیەكی گرنگی لە كاروانی مێژوویی گەلەكەماندا دەبێت.

ڕێبەری پەكەكە ڕایشیگەیاند كە ئەمڕۆ گەلی كورد بە قۆناغێكی گرنگی مێژوویی خۆیدا تێدەپەڕێت. كورد كە سەدان ساڵ ڕووبەڕووی سیاسەتی نكۆڵی، لەناوبردن، پارچەكردن و بێ ستاتۆیی بوونەتەوە، ئیدی ناكرێت باس لە هاوكێشەیەكی خۆرهەڵاتی ناوین بكرێت و حیساب بۆ كورد نەكرێت و ئیرادەیان بە نەبوو لەقەڵەم بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو پیلان و قەیرانەکان ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما لە هەرێم بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دوو مانگى دیکە هێزەكانی لە هەولێر دەكشێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگریی دەمێنێتەوە

سەرەتا