1 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
ئەو كەسەی لە جێی سوودانى بوو بە پەرلەمانتار لە دۆسیەی گەندەڵی تێوە گلاوە
پەیام
ئەو كەسەی لە جێی سەرۆكوەزیرانی پێشوو بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دۆسیەكی گەندەڵی سەدان هەزار دۆلاری تێوە گلاوە و داوای سەندنەوەی پارێزبەندیی دەكرێت.
دادگای لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغداد داوایەك بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و لێسەندنەوەی پارێزبەندی پەڕلەمانیی لە حەسەنەین قاسم خەفاجی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكە دەكات.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی دادگاكە، حەسەنەین قاسم خەفاجی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە هەشتی مانگی دووی ئەمساڵ لە لایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە وەك جێگرەوەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی پێشوو بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریی كرا و لە 20ی مانگی ڕابردوو لە هاوپەیمانێتییەكەی كشایەوە، فشاری كردووەتە سەر خاوەن پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كە 40 لەسەدی پڕۆژەكە بكات بە ناویەوە و بە ناوی ئەندامێكی نووسینگەكەیەوە تۆماری بكات، جگە لەوەش 500 هەزار دۆلاریشی پێ بدات.
لای خۆیەوە و لە ڕوونكردنەوەیەكیشدا، دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایگەیاند: ئەو كەسەی سكاڵای لەسەر تۆمار كردووە كە ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانە بانگەشەی بوونی پەیوەندیی لەگەڵ لایەنە فەڕمییەكان و لەنێویشیاندا دەستەی دەستپاكی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە