2 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. سەرلەنوێ پێشنیازی بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ دەكات

پەیام

دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عێراق پێشنیازێكی فەڕمی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی و سەرلەنوێ بەرزكردنەوەی تەمەنی یاسایی بۆ 63 ساڵ پێشكەش دەكات. 

عەلا محەمەد كەریم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند: كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی سندوقەكەی لە بڕە پارەیەكی زۆر بێبەش كردووە و بارگرانی دارایی بۆ حكومەتی فیدراڵ دروست كردووە، بۆیە داواكراوە تەمەنەكە وەك پێشتری لێ بكرێتەوە تاوەكو هاوسەنگی دارایی بۆ سندوقەكە بگەڕێتەوە.

هەنگاوەكەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دوای ئەوە دێت، كە دەركەوتووە كەمكردنەوەی تەمەن بۆ 60 ساڵ وڵاتی لە شارەزاییە گرنگەكان بێبەش كردووە و زیانی داراییشی بە سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران گەیاندووە.

هاوكات بەپێی قسەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عێراق "پێشنیازێكی دیكەی گرنگیش ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە بۆ كڕینەوەی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بەهۆی كەمی خزمەتەوە بە چەند مانگێكی كەم، لە شایستە داراییەكان و پاداشتی كۆتایی بێبەش دەبن، بڕیارەكەش دەبێتە هۆی ئەوەی فەرمانبەران بتوانن بە پارە ساڵانی كەمی خزمەتیان تەواو بكەن و مافی خانەنشینی شایستە بۆ خۆیان و خێزانەكانیان مسۆگەر بكەن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. سەرلەنوێ پێشنیازی بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. دوو ملیۆن منداڵ لە بەشەخۆراكى مانگانە بێبەشن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانى عێراق دەستیپێكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لە نزیك گەرووی هورمز ڕاگیرابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆسەى ڕادەستکردنى چەک دەستیپێکردووە و بڕێكی زۆر چەك وەرگیراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیکردەوە لە بەرانبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا باجى بە ئێران دابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: مووچە گرەنتیكراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

سەرەتا