2 کاتژمێر پێش ئێستا
199 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. دوو ملیۆن منداڵ لە بەشەخۆراكى مانگانە بێبەشن
پەیام
ئیبتسام هیلالی پەرلەمانتاری عێراق ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ تا ئێستا ناویان لە سیستمی كۆبۆنی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی بە فەرمی بۆ سەر لیستی خێزانەكانیان تۆمار نەكراون.
بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، زۆربەی ئەو منداڵانەی بێبەشن لە ساڵی 2020 بەدواوە لەدایكبوون، هۆكاری ئەوەش بۆ ڕێكارە ڕۆتینییەكان و وەستانی كارەكانی چەندین بنكەی خۆراك دەگەڕێتەوە.
ڕایشیگەیاند: ئەم كێشەیە بووەتە هۆی بێبەشبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خێزانەكان لەو پێداویستییە خۆراكییانەی مانگانە دابەش دەكرێن.
پەرلەمان عێراق پلانی هەیە لە وەرزی یاسادانانی داهاتودا بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی بانگهێشت بكات بۆ لێپرسینەوە لەسەر ئەم كەیسە، لەگەڵ تاوتوێكردنی كێشەكانی تایبەت بە گواستنەوە و جیاكردنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراك بۆ خێزانەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە