07/06/2026 360 جار خوێنراوەتەوە

فالح ساری: شایستە داراییەكانی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق خەرج دەكەین

پەیام

وەزیری دارایی عێراق خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی لە لایەن فالح ساری، وەزیری داراییەوە و دوابەدوای تەواوبوونی ڕێكارە داراییە پێویستەكان بۆ خەرجكردنی و بەشێوەیەك گرەنتی گەیشتنی ئەو شایستانە بۆ هەموو پارێزگاكان بكرێت، ئاشكرا كرد".

بە پێی ڕاگەیەنراوەكە وەزیری دارایی عێراق جەختی كردووەتەوە كە ئەو هەنگاوە لەپێناو پاڵپشتی جووتیاران و بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراكە و هەروەها دەرخستنی پابەندبوونی حكومەت بە مافەكانی جووتیاران و پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵە كە یەكێكە لە بنەماكانی ئابووری وڵات.

وەزیری دارایی عێراق ستایشی هەوڵەكانی جووتیارانی كرد بۆ زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەردەوامبوونی وەزارەتەكەیشی بۆ پاڵپشتی ئەو كەرتە گرنگە و دابینكردنی پێداویستیەكانی سەرخستنی دووپات كردەوە.

سەرەتای مانگی ڕابردوو هەزاران جووتیاری سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە بەغدادی پایتەخت داوای خەرجكردنی شایستە داراییەكانی ساڵی ڕابردوویان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئه‌مریكا چه‌ندین ڕێكه‌وتن له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا واژوو ده‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: لە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی ده‌چێته‌ ئه‌مریكا و چه‌ندین ڕێكه‌وتن واژوو ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لیژنەی دارایی و دیوانی چاودێریی لەبارەی بنەبڕكردنی گەندەڵی کۆبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، چوارچێوەی هەماهەنگی لە وردەكاریی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن ئاگادار كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تره‌مپ، زه‌یدی ده‌چێته‌ واشنتۆن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

سەرەتا