1 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر ئێران ته‌واو كرد

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی نوێیان کردووەتە سەر ئامانجگەلێکی سەربازی لە ناوخۆی ئێراندا، هاوکات سوپای پاسداران دەڵێت دوو کەشتی و ١٨ پێگەی ئەمریکییان پێکاوە. 
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، هێرشەکان لە ڕێگەی تەقەمەنیی زۆر وردەوە ئەنجام دراون و ئەو شوێنانەیان کردووەتە ئامانج کە وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هێڵەکانی گواستنەوەی دەریایی بازرگانی هەژمار کراون. لەو چوارچێوەیەدا، بنکەکانی چاودێریی سەربازی، سیستەمەکانی پەیوەندی و پێگەکانی بەرگریی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئێران کراونەتە ئامانج.

واشنتۆن جەختی کردووەتەوە کە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی "بەرگری لە خۆکردن" و لە وەڵامی بەردەوامیی گرژییەکاندا بووە، و هێزەکانیان لە دۆخی ئامادەباشیی بەرزدا دەمێننەوە. 
لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە بەرانبەردا دوو کەشتییان لە گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج. هەروەها ئاماژەی پێ کردووە کە توانیویانە لێدانی ڕاستەوخۆ لە ١٨ پێگەی گرنگ و گرێدراو بە سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا بوەشێنن. ئەم پەرەسەندنە سەربازییە نوێیە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا، لە کاتێکدا کە هەردوولا جەخت لەسەر پاراستنی پێگە و بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانکردنی ژێرخانەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گه‌رووی هورمز داخرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر ئێران ته‌واو كرد

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتیمانیی توركیا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دانوستانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆككۆماری ئێران: ته‌سلیم نابین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى کردوەتە سەر بنکەکانى ئەمریکا لە ئوردن، کوەیت و بەحرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: 21 ئامانجمان له‌ بنكه‌ و پێگه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ بۆردومان كرد

سەرەتا