2 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ههڵسهنگاندن بۆ دانوستانهكان دهكهینهوه
پهیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بەهۆی پێشهاتەکانی شەوی ڕابردووەوە، پرۆسەی دانوستانەکان دەکەوێتە ژێر هەڵسەنگاندنەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دیپلۆماسیەت لە بۆشاییدا دروست نابێت. هاوکات ئاماژەی پێ کرد کە بە بەهێزترین شێوە تواناکانی خۆیان نیشانی لایەنی بەرانبەر داوە و بەوپەڕی ئارامی و بوێرییەوە ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کارێکی دوژمنکارانەن.
لە لایەکی دیکەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆككۆماری ئێران، هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپاتی کردەوە و ڕایگەیاند پاشەکشە ناکەن و نابێت دوژمن لەو خەیاڵەدا بێت کە ئێران تەسلیم دەبێت. پزیشکیان ئاماژەی بە وتەیەکی ڕێبەری پێشووی ئێران کرد سەبارەت بە پێویستیی یەکلاییکردنەوەی دۆخی "نە شەڕ و نە ئاشتی"، و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت لەو قۆناغە دەربچن.
سەرۆككۆماری ئێران هەروەها تیشکی خستە سەر پرسی بە ئامانجگرتنی بەرپرسەکانیان و ڕایگەیاند، هەرچەندە کوژران لەو پێناوەدا بە دەستکەوتێکی گەورە دەزانن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە لایەنی بەرانبەر بە ئاسانی سەرکردەکانیان تیرۆر بکات. لە کۆتاییدا هۆشداری دا کە تاران لە ئاست هەر هەوڵێک بۆ بەزاندن و دەستدرێژیکردنە سەر خاکی وڵاتەکەی کەمتەرخەم نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە