2 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ئهردۆغان: هێرشهكان بۆسهر لوبنان ههڕهشهن بۆسهر ئاسایشی نیشتیمانیی توركیا
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و لوبنان گەیشتوونەتە قۆناغێک کە ڕاستەوخۆ بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە چوارچێوەی لێدوانەکانیدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە، ئاماژەی پێ کردووە کە ئیسرائیل لە مێژووی خۆیدا هەمیشە ڕۆڵێکی تێکدەرانەی لە سەقامگیری و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێڕاوە. ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پاراستنی ئاسایشی تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی و لە شارەکانی بەیرووت و دیمەشقەوە دەست پێدەکات.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی تورکیا لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەدەست پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکانەوە دەناڵێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە