2 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: گهرووی هورمز داخرا
ئێران داخستنی گەرووی هورمزی بەڕووی سەرجەم سەرنشین و کەشتییەکاندا وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند، لە بەرانبەردا واشنتۆن ئەم هەواڵەی ڕەت کردەوە و بە "بانگەشەیەکی درۆ" ناوزەدی کرد.
بارەگای "خاتەمولئەنبیا" کە بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناو سوپای ئێران، ڕوونیکردەوە کە بڕیاری داخستنەکە سەرجەم کەشتییە بازرگانییەکان و بەتاڵکەرەکانی نەوتیش دەگرێتەوە، هاوکات هۆشداریی دا لەوەی هەر هەوڵێک بۆ تێپەڕبوون له گهرووهكهدا بە تەقەکردن وەڵام دەدرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزی دەریایی لە سوپای پاسدارانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە داخستنی گەرووەکە تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت، ئەمهش وهك وهڵامێكه بۆ "پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئەمریکا له ئاگربهرست".
فەرماندەی هێزی دەریایی پاسداران ڕایگەیاند هێزەکانیان بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی تێپەڕبوونی کەشتییەکان دەبنەوە و داوای کرد بۆ پاراستنی سەلامەتی، بە تەواوی لە هاتووچۆ لەو گەرووەدا دووربکەونەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە داخستنی گەرووی هورمز لە ئەنجامی تێکچوونی دۆخی ئهمنی بووە کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە کەوتووەتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، فەرماندەی هێزی ئاسمانی لە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەگەر واشنتۆن لە سیاسەتەکانی بەردەوام بێت، ئێران ناوچەکە بۆ ئەمریکییەکان دەکاتە دۆزەخ. هاوکات تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئاماژەی پێ کرد کە وێنە مانگە دەستکردەکان نەمانی جووڵەی گەشتیاریی و بازرگانییان لە گەرووەکەدا نیشان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە