2 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
شهوی ڕابردوو؛ ئێران به 12 مووشهكی بالیستی وهڵامی هێرشهكانی ئهمریكای دایهوه
تاران بە ١٢ مووشەکی بالیستی و دەیان درۆنی خۆکوژ هێرشی کردە سەر بنکە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و سیستمەکانی بەرگریی واشنتۆنی لە بەحرەین پەکخست.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کە بە ١٢ مووشەکی بالیستی بنکەی ئاسمانی ئەزرەقی لە ئوردن بۆردومان کردووە و تێیدا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی جەنگی و دامەزراوەی گرنگی سوپای ئەمریکای تێکشکاندووە.
هاوکات تاران ئاشکرای کرد کە ١٨ ئامانجی تری ئەمریکای لە هەردوو بنکەی عەلی سالم و ئەحمەد جابر لە کووەیت و بنکەی شێخ عیسا لە بەحرەین پێکاوە؛ ئەم هێرشانە وایکرد لە بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوە لێبدرێت و داوا لە دانیشتووان بکرێت بچنە پەناگەکان، سوپای کووەیتیش سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان کارا کرد.
لەلایەکی تریشەوە، سوپای ئێران بە چەندین درۆنی خۆکوژ هێرشی کردە سەر کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین و ڕاداری سیستمەکانی بەرگریی پاتریۆت و هێڵە پەیوەندییەکانی تێکشکاند.
بارەگای خاتەم ئەنبیا جەختی کردەوە کە وەستانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەرئەنجامی ئەم وەڵامە توند و وێرانکەرانەیە کە شکستێکی تری بەسەر واشنتۆندا هێناوە.
بەرپرسانی سەربازیی تاران هۆشدارییان دا کە تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بەردەوام بن، ئەوانیش لە لێدانی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە هەموو ناوچەکەدا ناوەستن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە