2 کاتژمێر پێش ئێستا 166 جار خوێنراوەتەوە

بۆ پرسى ئاسایشى کۆمپانیا و کێڵگە نەوتییەکان، شاندێکى سەربازیی عێراق لە هەرێمە

پەیام

شاندێكی سەربازیی فیدڕاڵ بە سەرۆكاییەتی سوپاسالار سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و بڕیارە سەردانی مەیدانی كێڵگە نەوتییەكانیش بكات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی سەربازیی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچوو كۆ بووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان "ئامانجی سەردانەكە بەدواداچوونە بۆ دۆسیەی ئەمنی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەنددارەكانی دیكە لەپێناو دابینكردنی گەرەنتیی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوە نەوت".
 
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووش سەردانەكە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ و بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و نەهێشتن و كۆتاییهێنان بە هەڕەشە و هێرشەكانی سەر كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانە.

بەپێی زانیارییەكانیش دوابەدوای دیدارەكان، بڕیارە شاندی سەربازیی فیدڕاڵ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و تاوتوێی ڕێوشوێنە پێویستەكانی پاراستنیان، سەردانی مەیدانیی ژمارەیەك لە كێڵگە نەوتییەكان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك لە پیشەوەرانى كەركووك دژی بڕیاری چۆڵكردنی شوێنەكانیان گردبوونەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ پرسى ئاسایشى کۆمپانیا و کێڵگە نەوتییەکان، شاندێکى سەربازیی عێراق لە هەرێمە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاساوەكەی حکومەت بۆ گرانبوونی سوتەمەنی، هاووڵاتییانى هێنایە قسە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوا دەكات بەخشینى گورچیلە بە یاسا ڕێكبخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دانیشتووانی گەڕەكی دەروازەی كەركووك لەبەر نەبوونی ئاوى خواردنەوە گرد بوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زیاترلە 150 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانى پارێزگاى سلێمانى وەردەگیرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ناوچەی باڵەكایەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێ كەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر.. لە ئۆتۆمبێلێكەوە چەند فیشەكێك بە نوسینگەیەکى خانوبەرەوە نراوە

سەرەتا