2 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
ژمارەیەك لە پیشەوەرانى كەركووك دژی بڕیاری چۆڵكردنی شوێنەكانیان گردبوونەوە
پەیام
ژمارەیەك لە پیشەوەران و فیتەرەكانی نزیك نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە لە شاری كەركووك گرد بوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.
ئەو ناڕەزایەتییە دوای ئەوە هات كە بڕیاری چۆڵكردنی شوێنی كارەكانیان دراوە كە بەهۆی فرۆشتن یان پێدانی زەوییەكان بە وەبەرهێنەرێك بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی نوێ دەبێت لە ماوەی دوو مانگدا چۆڵی بكەن.
ئەو كاسبكارانەی كەركووك دەڵێن ئەم دوكانانە تاكە سەرچاوەی داهاتی خۆیان و خێزانەكانیانە و چۆڵكردنی بەبێ دابینكردنی شوێنی جێگرەوە، زیانێكی گەورەیان پێ دەگەیەنێت و ڕایدەگەیەنن ئەگەر ئەم گرفتەیان بۆ چارەسەر نەكەن بژێوی زیاتر لە 500 خێزان دەبڕدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە