پێش 4 هەفتە 197 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: ئاسایشی ناوچەكە بەبێ ئێران نایەتە دی

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە جەنگی ئەم دواییە پێگەی وڵاتەكەی وەك زلهێزێكی ناوچەیی چەسپاندووە و چیتر هیچ لایەنێك ناتوانێت لە هاوكێشە ئەمنییەكاندا پشتگوێی بخات. 

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كەسایەتییە ئایینی و سیاسییەكان لە تاران، جەختی كردەوە كە ئاسایشی ناوچەكە بەبێ ئامادەیی و ڕەزامەندیی وڵاتەكەی نایەتە دی. 

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، ئێران تەنیا لە جەنگدا سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە، بەڵكو چەندین دەستكەوتی ستراتیژیی بەدەستهێناوە كە وای كردووە وڵاتانی ناوچەكە بگەنە ئەو بڕوایەی، گەشەی ئابووری و ئارامیی هەمیشەیی تەنیا لە ڕێگەی هاوكاریی بەكۆمەڵ و بەشداریی كاریگەری ئێرانەوە دەبێت. 

وەزیری دەرەوە ڕوونیكردەوە، كە جاران بەهۆی سزاكانەوە وێنایەكی لاواز بۆ ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دروست كرابوو، بەڵام ئەم جەنگە ئەو وێنەیەی گۆڕی و هێزی ڕاستەقینەی تارانی پیشانی جیهان دا، وتیشی: ئێستا جیهان دركی بەوە كردووە كە فەرامۆشكردنی ئێران لە هاوكێشەكاندا مەحاڵە و تاران وەك پایەیەكی سەرەكیی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە هەموو پلانە ئەمنییەكان لەسەر بنەمای ئەم واقیعە نوێیە دابڕێژرێنەوە و كەس ناتوانێت ڕۆڵی ئێران پشتگوێ بخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ده‌یه‌وێت به‌ یاسه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕسومات له‌ گه‌رووی هورمز بسه‌پێنێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان: له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كارده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ كوه‌یت، ئوردن و به‌حرێن به‌ئامانج گرت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌ پێنج كاتژمێردا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی ئێرانمان بۆردومان كرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران هێرشیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی یه‌كتر ئه‌نجام دا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: دەنگی چوار تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەندەر عەباس بیسترا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: یاداشتی لێکتێگەیشتنی تاران و واشنتۆن لە مه‌ترسیدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی كتوپڕمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌

سەرەتا