1 کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

لە سێ ساڵدا سزای لەسێدارەدان بۆ 362 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەرچووە

پەیام

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەی ئەو بازرگانانەی ماددەی هۆشبەری ئاشكراكرد كە سزادراون و ئامارەكان ڕوویان لە هەڵكشان كردووە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان ڕایگەیاند: لەساڵی 2023وە تائێستا سزای لە سێدارەدان بۆ 362 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەركراوە و 1500 سزای بەندكردنی هەتاهەتایی بەهەمان تۆمەت سەپێنراوە.

ڕوونیكردەوە: بەراورد بە ئاماری ساڵانی ئەم دواییە قەبارەیەكی گەورەی هەوڵی دامەزراوە ئەمنیەكان و دادوەرییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەردەخات.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان وتیشی: ساڵانی 2021 و 2022 تەنیا 7 سزای لەسێدارەدان بەهۆی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر هەبووە و لە سێ ساڵی ڕابردوو 362 سزای لە سێدارەدان بەهۆی هەمان تۆمەت هەبووە، جەختی كردەوە زیادبوونی سزادراوانی ماددەی هۆشبەر ڕەنگدانەوەی هەوڵی حكومی و دادوەرییە بۆ ووشكردنی سەرچاوەی بازرگانی بەو ژەهرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سێ ساڵدا سزای لەسێدارەدان بۆ 362 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەرچووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكان بۆ 28ـەمین جار لە بەغداد ڕژانە سەر شەقام

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی کارەبا: ئاستی بەرهەمهێنان ٢٢ هەزار مێگاواتە و هێشتا کورتهێنانی گەورە هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەناردەی نەوتی عێراق ڕۆژانە 3 ملیۆن بەرمیل كەمیكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی هەفتەی داهاتوو دەگاتە بەغداد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و له‌ بەسرە دەگاتە ٤٧ پلە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دیاله‌.. به‌پرسێك به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیر كرا

سەرەتا