2 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
دوای ڕاگهیاندنی ڕێكهوتن؛ یهكهم كهشتی بازرگانیی گهوره گهرووی هورمزی تێپهڕاند
کەشتییەکی گازی سروشتیی سەر بە کۆمپانیای "پێترۆنێت" ی هیندی، دوای ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ئێران، وەک یەکەمین کەشتیی بازرگانیی گەورە لە گەرووی هورمزەوە بەرەو ڕۆژهەڵات تێپەڕی.
بەپێی زانیارییەکانی چاودێریی کەشتیوانی و داتاکانی کۆمپانیاکانی "کێپلەر" و "بۆرسەی لەندەن"، کەشتی "دیشا" کە گازی سروشتیی لە بەندەری ڕەئس لەفانی قەتەرەوە بارکردووە، کەشتییەکە بازی گازی سروشتیی هەڵگرتووە و لەدوای ڕاگرتنی پێکدادانە سەربازییەکانەوە جووڵەی دەست پێ کردووە و دوێنێش گەرووی هورمزی تێپەڕاندووە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای دیارینەکردنی شوێنی مەبەست لە داتاکاندا، بڕیارە بارەکەی ڕادەستی وێستگەی "داهێج" لە هیندستان بکرێت.
تێپەڕبوونی ئەم کەشتییە هاوکاتە لەگەڵ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنە نوێیەکانی تایبەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیی بازرگانیدا، ئەوەش دوای قۆناغێک لە گرژیی سەربازی دێت کە ببووە هۆی دروستبوونی نیگەرانیی فراوان لەسەر ئاسایشی دابینکردنی وزەی جیهانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە