2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سهرۆكی ئهمریكا: ڕێكهوتنهكه گرهنتی ئهوه دهكات ئێران نابێته خاوهنی چهكی ئهتۆم
پهیام
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەر هەیە دۆناڵد ترەمپ و خۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی نوێی ئاشتی لەگەڵ ئێراندا بکەن، کە بڕیارە لە ١٩ی حوزەیراندا لە جنێڤ بەڕێوەبچێت.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ئاماژەی پێ کرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی کۆتاییهێنان بە ڕێوشوێنە لۆجستییەکانی ڕێوڕەسمەکەن و جەختیشی کردەوە کە ڕێککەوتنەکە گەرەنتی نەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەکات. ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، گەیشتنی ئەمریکا و ئێرانی بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە سەرجەم بەرەکانی شەڕ، لە نێوانیاندا لوبنان، ڕاگەیاند.
لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆتاییهاتنی پرۆسەی ڕێککەوتنەکەی پشتڕاستکردەوە و فەرمانی کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز و لادانی دەستبەجێی گەمارۆی دەریایی ئەمریکای دەرکرد، ئەمەش دەرفەت بە دەستپێکردنەوەی ئاسایی هاتوچۆی دەریایی و گواستنەوەی وزە لەو ڕێڕەوە ستراتیژییەدا دەدات.
بەپێی وتەکانی ڤانس، ڕێککەوتنەکە میکانیزمی پشکنیین و ئیمتیازی ئابووری لەخۆدەگرێت کە لە ئەگەری پابەندبوونی تاران بە بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە