4 رۆژ پێش ئێستا
186 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان خاڵی ناكۆكی نێو لێكتێگهیشتنهكهی ئهمریكا و ئێرانه
پهیام
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری چەند بەرپرسێکەوە، ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران پابەندبوونی هەردوولای بە ڕاگـرتنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سـەربازییەکان لە هەموو بەرەکانی شەڕ، لە نێویاندا لوبنان، لەخۆگرتووە.
بەرپرسانی ئاگادار لە ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکە ڕایانگەیاندووە کە ڕێککەوتنەکە دەستبەجێ کردنەوەی گەرووی هورمز دەگرێتەوە؛ بەشێوەیەک لە بەرانبەر لادانی ئەو مینانەی کە ئێران لە گەرووەکەدا چاندوویەتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەجێ گەمارۆی دەریایی لەسەر ناوچەکە لادەبات.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئێرانی بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە کە بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت لە ڕۆژی یەکشەممەدا، شڵەژانێکی گەورەی لە ناوەندە فەرمییەکانی ئێراندا دروستکردووە و بووەتە هۆی دابەشبوونی ڕای سەرکردەکانی ئەو وڵاتە لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە لایەنی قەتەری ڕاگەیاندووە کە وڵاتەکەی بەنیازی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلە و واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە دوادەخات، بەڵام دۆناڵد ترەمپ دەستوەردانی کردووە و داوای لە ئێران کردووە پەلە نەکات، بەو بەڵێنەی کە لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەدا ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان ڕادەگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە