4 رۆژ پێش ئێستا
230 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسانی ئەمریکی: هیچ بڕە پارەیەکی بلۆککراوی ئێران لە ئێستادا ئازاد ناکرێت
پەیام
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە ئازادکردنی ١٢ ملیار دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران دەکەن پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، و ئەو زانیارییانەی بە "ناڕاست و چەواشەکەر" ناوبرد.
بەرپرسە ئەمریکییەکە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" ڕوونی کردەوە، ڕێککەوتنەکە لەسەر بنەمای پابەندبوون و جێبەجێکردنی قۆناغ بە قۆناغی مەرجەکانە، بە جۆرێک تاران تاوەکو بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات، هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئازاد ناکرێت. ئەم وتانەش وەک وەڵامێک بوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی باسیان لەوە دەکرد واشنتۆن پێشوەختە و بەبێ مەرج پارە بلۆککراوەکانی ئێران دەگەڕێنێتەوە.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تەواوبوونی پڕۆسەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و ئاماژەی پێ کرد کە گەرووی هورمز دەکرێتەوە و گەمارۆی دەریایی ئەمریکاش بە شێوەیەکی دەستبەجێ هەڵدەگیرێت. ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا هانی کۆمپانیاکانی کەشتیوانیی جیهانی دا کە دەست بە جموجۆڵ بکەنەوە بۆ گواستنەوەی نەوت، ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە ململانێی نێوان واشنتۆن و تاران دەبینرێت.
لەلایەکی دیکەوە، شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، گەیشتنی ئەمریکا و ئێرانی بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی پشتڕاستکردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە