1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: دوای ڕۆژی هەینی وردەکاریی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکرێت
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کە بۆ بەشداری لە لووتکەی G٧ لە ئهرووپایه له بارهی ڕێكهوتنهكهیان لهگهڵ ئێران ڕایگهیاند، دوای ڕۆژی هەینی وردەکاریی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی گەرووی هورمزەوە ڕایگەیاند گەرووەکە ڕۆژی هەینی (١٩ی حوزەیران) بە تەواوی دەکرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە کە گەرووەکە بە پێی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران بە تەواوی دەکرێتەوە و زۆربەی مینە دەریاییەکان لە ناوچەکەدا پووچەڵ دەکرێتەوە.
ترەمپ ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکەی بە "زۆر بەهێز" ناو برد و وتی: "ئەو لێکتێگەیشتنە وەک ڕێککەوتنەکەی (سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باراک) ئۆباما کارەسات نییە. ئەوە بەڵگەنامەیەکی زۆر بەهێزە و من دەمەوێ بە زووترین کات بڵاو ببێتەوە. ماوەیەک دوای ڕۆژی هەینی".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە ڕابەرایەتی ئێران زۆر جیاوازە و وتیشی، "لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستا زۆر باش ڕێککەوتوون"، ڕاشیگەیاند، "ڕیزی یەکەم ڕۆیشتن، ڕیزی دووهەم ڕۆیشتن و بینیمان ڕیزی سێیەم زۆر هۆشیار و بەهێزن".
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند کە ئەوان لە کۆتاییدا لەگەڵ تاران ڕێککەوتن و بەداخبوونی خۆشی بۆ دووبارە هێرشنەکردنی سەر ئەو وڵاتە نیشان دا و وتی، ئەوان بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن بۆ سێیەم شەو لەسەر یەک هێرشیان نەکرێتە سەر، ڕێککەوتن.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند کە نرخی نەوت بە خێراییەکی زۆر دادەبەزێت.
بە وتەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت و ئێران ڕازی بووە کە چەکی ناوەکی نەبێت و لەم بارەیەوە وتی: "خاڵی سەرەکی ئەوە بوو. چونکە ئەوان چەکی ناوەکیان هەبێت، رەنگە کەڵکی ڵێ وەربگرن. زۆر گرنگ بوو کە من ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە لە سەردەمی ئۆبامادا کرابوو، هەڵم وەشاندەوە، چونکە بە ئاراستەی دروستکردنی چەکی ناوەکی دەچوون. ئەوە ڕێککەوتنێکی کارەسات بوو بۆ ئەمریکا".
ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەگەری بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی واژوو کردنەکەدا، وتی: "پەیوەندی بە دۆخەکەوە هەیە. (جێگری سەرۆک) جەی دی ڤەنس ئامادە دەبێت. ڕەنگە منیش لەوێ بم، ڕەنگە نەبم بەڵام جەی دی بە تایبەتی لەوێ دەبێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە