2 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
فاینانشاڵ تایمز: كۆمپانیاكانی كهشتیوانی دوای دڵنیابوون له كۆتایی هاتنی جهنگ دهست به جووڵه دهكهنهوه
پهیام
کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان بە گەرووی هورمزدا بەستووەتەوە بە دڵنیابوون لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران، هاوکات هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی دەریاوانە گیرخواردووەکان بەردەوامن.
ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" ی بەریتانی لە زاری سەرۆکی گەورەترین کۆمپانیای کارپێکەری تانکەرە نەوتییەکانی جیهانەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە خاوەن کەشتییەکان تا چەند هەفتەیەکی دیکە گواستنەوە لە گەرووی هورمزدا دەست پێ ناکەنەوە. ئەمەش تا ئەو کاتەی بە تەواوی دڵنیا دەبن لەوەی ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران لەسەر زەمینی واقیعدا ڕاستەقینە و بەرجەستەیە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، کە ئەوان بەردەوامن لە کارکردن بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێکی ئارام بە مەبەستی چۆڵکردن و ڕزگارکردنی ئەو دەریاوانانەی کە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لە ناوچەی کەنداودا گیریان خواردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە