2 کاتژمێر پێش ئێستا 86 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: گرنگترین دەستکەوت ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی یەکجاریی جەنگە


وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند گەورەترین هەنگاوی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە کۆتاییهێنانە بە جەنگ لە هەموو بەرەکاندا و جەختی کردەوە ئەم بڕیارە بۆ لوبنانیش مەرجێکی حەتمی و پابەندکەرە. 
عەباس عەراقچی ئاشکرای کرد کە بەیانی دوێنێ دووشەممە گرنگترین بەشی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە کە "کۆتاییهاتنی یەکجاریی جەنگە" ڕاگەیەندراوە و جێبەجێکردنی فەرمیشی لە ڕۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات. 
 ناوبراو ڕوونیکردەوە کە لایەنی یەکەمی ئەم ڕێککەوتنە ئەمریکا و ئیسرائیلن، و لایەنی دووەمیش ئێران و حزبوڵڵای لوبنانن؛ هەر بۆیە وەستانی شەڕ لە لوبنان بەشێکی دانەبڕاو و مەرجێکی سەرەکییە بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ لەگەڵ تاران، و هەر جوڵەیەکی سەربازیی ئیسرائیل یان بەردەوامیی داگیرکاری لە خاکی لوبنان بە واتای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ڕێککەوتنەکە دێت. 
سەبارەت بە داهاتووی گفتوگۆکان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی پێ کرد کە دۆسیەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان بۆ قۆناغی کۆتایی جێهێڵدراون و لە ماوەی ٦٠ ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ واشنتن تاوتوێ دەکرێن. 
 عەراقچی جەختی کردەوە تاران تەنها لە چوارچێوەی وەستانی تەواوەتیی کارە دوژمنکارییەکاندا دەچێتە ناو وردەکارییەکانەوە، بەمەش ئومێدێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی ئارامی لە ناوچەکەدا دروست بووە، بە مەرجێک هەموو لایەنەکان پابەندی ئەو خاڵانە بن کە بەیانی دوێنێ لەسەری ڕێککەوتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: گرنگترین دەستکەوت ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی یەکجاریی جەنگە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەدیعۆت ئەحرۆنۆت: ئیسرائیل لە لوبنان ناکشێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەكسیۆس: هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان تۆمەتی "ناپاكی" لە تیمی دانوستانكار ڕەت دەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگربەست لە غـ.ەززە بووەتە ئامرازێك بۆ پەردەپۆشكردنی كوشتار و برسیكردنی خەڵكەكەی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: ئاسایشی ناوچەكە بەبێ ئێران نایەتە دی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵا بۆ یەكەمجار درۆنێكی 10 ملیۆن دۆلاری ئـیسرائیلی خستە خوارەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە بڕگەکانى دانوستانەكانى تاران و واشنتۆن، لە ئێران مشتومڕی دروستكردووە

سەرەتا