1 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ڕێكه‌وتنه‌كه باشه و گره‌نتی ئه‌وه ده‌كات كه ئێران نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی
په‌یام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە ڕێگریکردنی تاران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران پێدەنێتە قۆناغی دووەمەوە و واشنتۆنیش بەدوای وەرگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراودایە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، هۆکاری سەرەکیی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە، مسۆگەرکردنی ئەوەیە کە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە ئەمە گرنگترین پرسە بۆ واشنتۆن، هه‌روه‌ها وتیشی، گه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رده‌می ئۆبامای هه‌ڵنه‌وه‌شاندبایه‌ته‌وه ئێران ده‌بووه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر تاران هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو چەکە بدات، ڕووبەڕووی توندترین کاردانەوە دەبێتەوە و راشیگه‌یاند گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و باش لەگەڵ ئێران‌دا.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بەبێ ئەو وڵاتی ئیسرائیل بوونی نەدەما، بەڵام لە هەمان کاتدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە شێوازی مامەڵەکردنی تەلئەبیب لەگەڵ لوبنان پێشان دا.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، بە بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە هێرشەکانیان بۆ سەر بەیرووت بە دڵی ئەو نەبووە و پێویستە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەرپرسیارێتیی زیاتر لە بەرامبەر لوبناندا بگرێتە ئەستۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە