1 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: ئێران ڕێز له ڕێكهوتنهكه بگرێت هیچ كێشهیهك دروست نابێت
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەر ئێران پابەندی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ واشنتن نەبێت، ئەوا هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدات.
ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی پێ کرد کە ئەگەر تاران بە شێوەیەکی گونجاو ڕەفتار نەکات، ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی پێویست دەبێتەوە، بەڵام جەختیشی کردەوە کە ئەگەر ئێران ڕێز له ڕێكهوتنهكان بگرێت، هیچ کێشەیەک نابێت.
سەرۆکی ئەمریکا ستایشی تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی ڤانسی کرد و ڕایگەیاند شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئێراندا بە تەواوی لە دیموکراتەکان جیاوازە؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی بەشێکی زۆری توانای سەربازی و سێ ئاستی سەرکردایەتی ئێرانی لەناوبردووە.
سەبارەت بە گەرووی هورمزیش، ترامپ دۆخەکەی بە باش و کراوە وەسف کرد، هۆشداریشی دا کە لە حاڵەتی ناچاریدا دەکرێت کۆنترۆڵی گەرووەکە بکەن و ببنە «فریشتەی پارێزەر»ی و لە بەرانبەردا لەسەدا ٢٠ی نەوتەکە بەدەستبهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە