2 کاتژمێر پێش ئێستا
177 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دوای ڕێكهوتنی كۆتایی هێزهكانی ئهمریكا له 30 ڕۆژدا دهكشێنهوه
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، واشنتۆن مۆڵەتی پێویستی بۆ فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکانی تاران دەرکردووە، لە هەمان کاتیشدا دەبێت هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا لە ناوچەکە بکشێنەوە.
بەپێی بەیاننامە دەرکراوەکە، لایەنی ئەمریکی بەگوێرەی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن پابەند کراوە بەوەی کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی دانوستانەکاندا، هیچ هێزێکی نوێ بۆ ناوچەکە زیاد نەکات و قەبارەی سەربازیی خۆی وەک خۆی بهێڵێتەوە.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری ئێران بووەتە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی تاران، کە بڕیارە لە پاش واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا جێبەجێ بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە